بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری نیۆیۆرک لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕەوشی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و لوبنان کۆبووە.
کۆبوونەوەکە سەر لە ئێوارەی دووشەممە بە کاتی نیۆیۆرک بەڕێوەچوو./.