بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە مەبەستی بەشداری لە دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ئەمریکای کردووە، پاش گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی نیۆیۆرک بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە پەیامێکمان لە ئێرانەوە بۆ ئاشتی و ئاسایشی جیهان هەیە و مسۆگەرکردنی درووشمی ئەمساڵی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە سەبارەت بە ئاشتی و داهاتوویەک لە گەڵ گەشەپێدان بۆ هەموو مرۆڤەکان.
ناوبراو وتی: لەبری خوێنڕشتن و شەڕ و کوشتن، پێویستە جیهانێک درووست بکەین کە هەموو مرۆڤەکان بتوانن بە ئاسوودەیی بژین، بە بێ گوێدانە ڕەنگ و ڕەگەز و نەتەوە و شوێنی ژیان.
پزیشکیان وتی: بەداخەوە ئەم جیهانەی ئێمە تێیدا دەژین بەم شێوەیە نییە، دوو پێوەر هەیە، هەندێکیان باشن و هەندیکیان خەراپن بە بێ هۆکار، لە ئەنجامدا ئەو کێشانەی کە دەیبینین، سەرهەڵدەدەن.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیکردەوە کە ئەو دەرفەتەی بۆ ژیان لە سەر زەوی هەیە، دەبێت بۆ هەموو مرۆڤەکان یەکسان بێت./.