بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسای بزوتنەوەی حەماس لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی لەوەدا سەرکەوتوو بوو کە پرسی فەڵەستین بکاتەوە بە پرسی یەکەمی جیهانی، لە کاتێکدا کە زایۆنیستەکان بە هاوکاری ئەمریکا و لە چوارچێوەی پیلانگێڕییەکانی وەک ڕێکەوتنی ئابراهام هەوڵی بەلاڕێدابردنی دۆسیەی فەڵەستینیان دەدا بەڵام زریانی ئەقسا دیسانەوە فەڵەستینی کردووەتە پرسی یەکەمی ناوچەکە و جیهان.
ناوبراو وتی: هاوسەنگی هێز لە پرسی فەڵەستیندا وەها گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە کە ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی بەو ئەنجامە گەیشتوون کە پرسی فەڵەستین بە بێ ڕەچاوکردنی پێگەی گرووپەکانی خۆڕاگری وەک نوێنەرانی ڕاستەقینەی خەڵک چارەسەر ناکرێت.
کەنعانی ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا و لە یەک ساڵی ڕابردوودا ڕوبەڕوی کۆمەڵە شکستێکی سەربازی، هەواڵگری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابوری بووەتەوە و بە دڵنیاییەوە دۆخی ئەم ڕژێمە بۆ پێش 7 ی تشرینی یەکەم ناگەڕێتەوە./.