بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کابینەی نوێی سوریا بە سەرۆکایەتی محەممەد غازی جەلالی و بە فەرمانی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە پێکهێنرا.
لە کابینەی نوێدا محەممەد خالید ڕەحمون بووەتە وەزیری ناوخۆ و عەلی مەحمود عەباس وەک وەزیری بەرگری دەستنیشان کراوە.
هەروەها فەیسەڵ مێقداد بووەتە جێگری سەرۆک کۆمار و بەسام سەباغ لە شوێنی ناوبراو وەک وەزیری دەرەوە دەستنیشان کراوە.
سەباغ پێشتر نوێنەری سوریا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ڤیەننا، سەرۆکی شاندی نوێنەرایەتی سوریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بووە./.