بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف لە چاوپێکەوتنی کەناڵی nbc وتی کە ئێران داوای جیهانێکی سەقامگیرتر و پتەوکردنی ئاشتی بۆ هاووڵاتیانی خۆی و وڵاتانی دیکە دەکات.
ناوبراو وتی کە ئێمە شەڕمان ناوێت بەڵام بەرگری لە خۆمان دەکەین.
جێگری سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە تیرۆری شەهید هەنیە وتی کە تاران مافی خۆیە لە هەر کاتێکدا بیەوێت تۆڵەی پێشێلکردنی سەروەری خۆی بکاتەوە./.