بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ چوارشەممە 25 ی ئەیلولی 2024 لە چاوپێکەوتنی ژمارەیەک لە تێکۆشەرە دێرینەکانی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی سەپێندراوی سەدام لە دژی ئێرانی ئیسلامی، بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی لوبنان، وتیان: ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاوشێوەی بەرگری پیرۆزی ئێمە لە لوبنان و فەڵەستین هەیە، ئەم ڕووداوانەی لوبنان و فەڵەستین وەک ڕووداوەکانی شەڕی سەپێندراوی هەشت ساڵە وایە و جیهاد و تێکۆشانە لە ڕێگای خودادا.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: حوکمی یەکلاکەرەوەی ئایینی ئەوەیە کە لە سەر هەموو موسڵمانێکە هەوڵ بدەن و خەبات بکەن بۆ ئازادکردنی قودس و مزگەوتی ئەقسا و فەڵەستین بۆ باوەشی گەلەکەی، خەڵکی فەڵەستین و غەززە بە هەموو مانا و توانایەکەوە لە شەڕێکی گەورەدان بۆ بەرگری لە ئیسلام.
بەڕێزیان وتیان: حزبوڵڵای لوبنان کە بە هۆی غەززەوە سنگی خۆیی کردووەتە قەڵغان و بەر ئەم ڕووداوە تاڵانەوە دەکەوێت، بە ناوی خودای گەورەوە جیهاد دەکات.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: دوژمن پارە و چەک و ئیمکانیات و پڕوپاگەندەی هەیە، لایەنی بەرامبەر موسڵمانانی خاوەن ئیمان و تێکۆشەرانی ڕێگای خودان، تەنانەت یەک لە سەر دەی ئەو ئیمکانیاتەی دوژمنیان نییە بەڵام لە هەمان کاتدا ئەوەی سەردەکەوێت، تێکۆشەرانی ڕێگای خودان و خۆڕاگریی لوبنان و فەڵەستین سەرکەوتوو دەبن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ئەگەرچی لەدەستدانی فەرماندە باڵاکان خەسارێکی گەورەیە بەڵام لە ئاستێکدا نەبووە کە حزبوڵڵا ڕوبەڕوی ئاستەنگ بکاتەوە و بە دڵنیاییەوە خۆڕاگریی لوبنان لەم شەڕەدا سەرکەوتوو دەبێت./.