بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەتانە کچی هونەرمەند «شەریف وەلیدی» لە ساڵی ٢۶۵٣ لە سنە لەدایک بوو. لە ۶و ٧ ساڵاندا بەهۆی هاندانی حەسەن کامکار نێردرایە ڕادیۆ سنە و گۆرانی وتن و کاری هونەریی دەست پێ کرد.
فەتانە لە ژنە پێشەنگ و دیارترین گۆرانیبێژەکانی کوردستان بوو کە بەداخەوە کۆسپ و تاڵییەکانی ژیان و کۆمەڵگەی نەریتی نەیانهێشت وەک خۆی بژیت و لەڕاستیدا ژیانی فەتانە دیوێکی تراژیک و ڕاستیی تاڵی گۆڕەپانی هونەری ئێمەیە کە هونەرمەندێکی گەرووزێڕین لەژێر باری قورسی خەمەکانی ژیاندا تەریک بژیت و هەتا دواساتەکانی مەرگی بەو ئازارانە بناڵێنێت.
بەشێک لە گۆرانییەکانی بریتین لە: «ئەی دڵی غەمینم بۆچ بێقەراری»، «لە ژین بێزارم»، «لای لای دڵم لای»، «ئای لە دەس یارم»، «لەسەر ڕووی قامەتی یار»، «کەومل»، «هاتەوە یارم»، «بێ تۆ بیمارم»، «ئاوا بێمێهر و مەرحەمەت، حەکیمی دەردەدار ئەبی»، «بەهارە فەسڵێکی خۆشە» و…سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەریی کوردستان دەکەین. خوای مەزن ڕۆحی بە بەهەشت شاد بکات و تەمەندرێژی بە هونەرمەندانی نەتەوەییمان ببەخشێت.