جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 7, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home جیهان ئاسیا

پزیشکیان: دەبێت دڕندەیی ڕژێمی زایۆنیستی لە لوبنان بوەستێت

جام کوردی – سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی وتارێکی لە دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە دەبێت دڕندەیی شێتانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە لوبنان پێش ئەوەی ئاگر لە ناوچەکە و جیهان بەربدات، بوەستێت.

ئه‌یلول 25, 2024
in ئاسیا, ئەفریقا, ئەمریکا, ئەورووپا, جیهان, سیاسی, هەڵبژاردەی سەرنووسەر
A A
0

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی بەرنامەکانی سەردانەکەی بۆ نیۆیۆرک، وتارێکی لە حەفتا و نۆیەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەش کرد.

پزیشکیان وتی: من بە بەرنامەیەک لە سەر بنەمای چاکسازی، یەکێتی نیشتمانی، هاوکاری بنیاتنەر لە گەڵ جیهان و گەشەپێدانی ئابوری چوومە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێرانەوە و متمانەی خەڵکەکەمم بە دەست هێنا.

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

ناوبراو وتی: بەنیازم بناغەیەکی تۆکمە بۆ وڵاتەکەم دابمەزرێنم بۆ ئەوەی بچێتە سەردەمی نوێ و ڕۆڵێکی بنیاتنەر و کاریگەر لە سیستەمی جیهانی سەرهەڵداودا بگێڕێت و ئاستەنگ و تەحەددیاتەکان لاببەم و پەیوەندییەکانی وڵاتەکەم لە سەر بنەمای پێداویستی و ڕاستییەکانی جیهانی ئەمڕۆ ڕێکبخەم .

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە دۆخی ناوچەکە وتی: خەڵکی جیهان لە یەک ساڵی ڕابردوودا شووناسی ڕاستەقینەی ڕژێمی زایۆنیستییان بینی، ئەوەیان بینیوە کە سەرکردەکانی ئەو ڕژێمە چۆن تاوان دەکەن و زیاتر لە 41 هەزار کەسی بێ تاوانیان لە غەززە کۆمەڵکوژ کردووە کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، بەڵام بەم کۆمەڵکوژی و منداڵکوژی و تاوانی شەڕە دەڵێن بەرگری ڕەوا.

دکتۆر پزیشکیان وتی: بە نەخۆشخانە و داینگە و خوێندنگە دەڵێن ئامانجی ڕەوای سەربازی. بەو خەڵکە ئازا و بوێرەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای جیهان کە لە بەرامبەر ئەم تاوان و کۆمەڵکوژییەی غەززە ناڕەزایەتی دەردەبڕن، دەڵێن دژە جولەکە، بەو خەڵکە زوڵملێکراوەی کە پاش حەفتا ساڵ داگیرکاری و سووکایەتی، لە دژی ئەوان ڕاپەڕین دەکەن، دەڵێن تیرۆریست. بەڵام ڕژێمی زایۆنیستی زانایان، دیپلۆماتکاران و میوانەکانی ئێمەی لە نیشتمانی خۆمان تیرۆر کردووە و بە ئاشکرا و نهێنی پشتیوانیی لە داعش و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە کردووە. لە بەرامبەردا ئێران بەرگریی لەو بزوتنەوە ئازادیخوازانە کردووە کە دەیان ساڵە بوونەتە قوربانیی تاوان و چەوساندنەوەکانی ڕژێمی زایۆنیستی.

وتیشی کە تەنیا ڕێگای کۆتایی هێنان بەم زوڵم و ئاڵۆزییەی ڕۆژئاوای ئاسیا، گەڕاندنەوەی مافی دیاریکردنی چارەنووسە بۆ گەلی فەڵەستین.

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا جەختیکردەوە کە بوونی هێزەکانی بێگانە لە ناوچەکەدا بووەتە سەرچاوەی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری و پێویستە وڵاتانی ناوچەکە لە سەر بنەمای دراوسێتی، یەکێتی خۆیان و بەهێزبوونی ناوچەکە مسۆگەر بکەن.

مەسعود پزیشکیان هەروەها سەبارەت بە ڕێکەوتنی ناوەکیش وتی کە ئەگەر لایەنەکانی دیکە پابەندی بەڵێنەکانی خۆیان بن، دەکرێت لە سەر بابەتەکانی دیکەش وتووێژ بکرێت.

ناوبراو لە کۆتاییدا وتی کە ئێران ئامادەیی هەیە بۆ بنیاتنانی جیهانێکی باشتر لە گەڵ هێزەکانی جیهان و وڵاتانی دراوسێ، پەیوەندی ئابوری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئەمنی کاریگەر و یەکسانی هەبێت./.

Tags: ڕژێمی زایۆنیستیڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانغەززەکۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانلوبنانمەسعود پزیشکیان
Previous Post

نمایشە بێ ئەنجامەکەی نتانیاهۆ بۆ پەردەپۆشکردنی شکستی غەززەیە

Next Post

فەتانە وەلیدی، هونه‌رمه‌ندی کورد کۆچی دوایی کرد

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە
ئاسیا

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت
ئاسیا

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی
ئاسیا

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

حوزه‌یران 6, 2025
کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە
ئاسیا

کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات
ئاسیا

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

حوزه‌یران 6, 2025
نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە
ئاسیا

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە

حوزه‌یران 6, 2025
Next Post
فەتانە وەلیدی، هونه‌رمه‌ندی کورد کۆچی دوایی کرد

فەتانە وەلیدی، هونه‌رمه‌ندی کورد کۆچی دوایی کرد

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

حوزه‌یران 6, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020