بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەدیب بە ئاماژە بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە لوبنان وتی: ژمارەی شەهیدانی کردەوە تیرۆریستییەکەی تەقاندنەوەی پەیجەرەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە گەیشتە 47 کەس و هەزاران بریندار و ئەمەش بۆ یەکەم جار لە مێژوودا ڕوویدا کە ئامێرەکانی پەیوەندی بۆ کردەوەی تیرۆریستیی بەکۆمەڵ بەکاربهێندرێن، ئەڵبەت هێرشە تیرۆریستییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان شتێکی نوێ نییە.
ناوبراو ستایشی هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و وتی کە ئێران بەردەوام پشتیوانی لە ئێمە کردووە./.