بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی ڕایگەیاند کە دوژمنی زایۆنیستی لەوەدا شکستی هێنا کە دیلەکانی ئازاد بکات و بزوتنەوەی حەماس لە ناو ببات و لە گێژاوی شەڕدا ماوەتەوە و ڕۆژانە زیانی زیاتری بەردەکەوێت.
ناوبراو وتی: دوژمنی زایۆنیستی بەدەر لە کوشتنی ژن و منداڵ و خەڵکی مەدەنی و برسیکردنی ئەوان بە هاوکاری ئەمریکا، بە هیچ یەک لە ئامانجەکانی نەگەیشتووە.
سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: بەردەوامی چالاکییەکانی خۆڕاگری ئەوەی پیشان داوە کە کەتیبەکانی قەسام ڕێکخستنی تەواویان هەیە و هێزی شەڕکردنی خۆیان بە دەست هێناوەتەوە و لە ڕووی تەکتیکی شەڕەوە پەرەیان بە تواناکانی خۆیان داوە.
ڕاشیگەیاند کە دوژمنی زایۆنیستی هەوڵی لەناوبردنی خەڵکی مەدەنی دەدات و ڕەنگە ژمارەی کوژراو و بێسەروشوێنکراوەکان زیاتر لەوە بێت کە ڕاگەێندراوە./.