بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە ” هاوکات لە گەڵ کۆبوونەوەکانی من و وەزیری دەرەوە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ناوچەکە و جیهان لە نیۆیۆرک، دانوستانەکانی وەزیری ئابوری لە گەڵ وڵاتانی ئاسیایی لە نیۆیۆرک بەڕێوەچووە و لە ڕۆژانی داهاتووش جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار سەردانی وڵاتانی پاکستان و ئەرمینیا دەکات. هیوادارین ئەم سەردانانە بگاتە کرانەوەیەک لە ژیانی خەڵکدا “.
پزیشکیان ڕایگەیاند کە ” کابینەی چواردەیەم لە ڕۆژئاواوە تا ڕۆژهەڵات و لە نیۆیۆرکەوە تا سەمەرقەند هەوڵی دیپلۆماسی سیاسی و ئابوری لە گەڵ وڵاتانی جیهان دەدات، لە چوارچێوەی بەڵێنەکانیش لە سەر بنەمای بەرژەوەندی نیشتمانی لە گەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای جیهان پەیوەندیمان دەبێت “./.