بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەخنەی لە ئامادەبوونی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا گرت و بە شەرمەزاری ناوی بردووە.
ئەردۆغان ڕایگەیاند کە نتانیاهۆ لە فەڵەستین کۆمەڵکوژی دەکات و شەرمەزارییە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا شوێنی هەبێت.
ڕاشیگەیاند کە نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت بەو شێوەیە شایەنیەتی مامەڵە لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستیدا بکات و ئەم دۆخە وەک پەڵەیەکی ڕەش دەچێتە مێژووەوە./.