بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمەڵەی وتووێژی هاوکاری ئاسیا لە ڕۆژانی 30 ی ئەیلول و 1 ی تشرینی یەکەمی 2024 لە شاری دەوحە بەڕێوە دەچێت و دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەو مەبەستە سەردانی قەتەر دەکات.
کۆمەڵەی وتووێژی هاوکاری ئاسیا ناسراو بە ACD لە 35 وڵاتی ئاسیایی پێکهاتووە کە زیاتر لە 20 ساڵە سەرقاڵی بەرەوپێشبردنی وتووێژی نێوان وڵاتانی ئاسیاییە بە ئامانجی جێبەجێکردنی پرۆژە و بەرنامە جۆربەجۆرەکان لە بواری ئابوری و کەلتوری.
لە تشرینی یەکەمی 2023 ەوە سەرۆکایەتی ئەم کۆمەڵەیە لە ئەستۆی ئێراندا بووە.
نۆزدەیەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمەڵەی وتووێژی هاوکاری ئاسیا لە حوزەیرانی 2024 لە شاری تاران بەڕێوەچوو./.