بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە کە بە پێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، کۆی گشتی هەناردەی نەوت لە مانگی ئاب، 105 ملیۆن و 845 هەزار و 599 بەرمیل بووە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە هەناردەی نەوتی عێراق لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشور، 105 ملیۆن و 559 هەزار و 525 بەرمیل بووە.
عێراق لە مانگی ئابی 2024، 286 هەزار و 74 بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەردەن کردووە./.