بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 27 ی ئەیلولی 2024 لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، پێگەیەکی تایبەتی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی لە تەل ئەبیب بە مووشەکی بالستیی فەڵەستین – 2 کراوەتە ئامانج.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بە هەمان شێوە پێگەیەکی گرنگ و ستراتیژی لە ناوچەی عەسقەلان بە درۆنی خۆکوژ بە ئامانج گیرا.
یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە هەر دوو هێرشەکە بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانیان پێکاوە./.