بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە ” ڕژێمی ڕەگەزپەرستی زایۆنیستی وەرگرتنی هاوکاری نوێی بە بڕی 8 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار لە ئەمریکا بۆ پتەوکردنی توانای سەربازیی خۆی ڕاگەیاندووە “.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ” هاوکات وەزیری بەرگری ئەمریکا باسی ئەوەیکردووە واشنتن هیچ کات واز لە سیاسەتی خۆی و پابەندبوون بە پاراستنی ڕژێمی زایۆنیستی ناهێنێت “.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ” شەرمەزارییە کە ئەمریکا کوشتاری 42 هەزار کەسی فەڵەستینی لە ماوەی 11 مانگ و زیاتر لە 1500 کەس لە ماوەی چەند ڕۆژدا لە لوبنان وەک بەرگری لە خۆ ناو دەبات. ئەو هاوکارییە تەنیا پاداشتی تاوانبار و بکوژ و داگیرکارێکە “.
ناسر کەنعانی ڕایگەیاندووە کە ” جیهانیان گومانیان لەوەدا نییە کە ڕژێمی ئەمریکا هاوبەشی پلە یەکی ڕژێمی زایۆنیستییە لە کۆمەڵکوژی فەڵەستینییەکان و تاوانەکانی ئێستا لە لوبنان “./.