بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە سەر زاری سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەرەی خۆڕاگرییەوە ڕایگەیاندووە کە سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا و هاشم سەفیەدین بەرپرسی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئەو بزوتنەوەیە پارێزراون و هیچ زیانێک بەوان نەگەیشتووە و لە تەندرووستی تەواودان.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە کە هیچ یەک لە سەرکردە و فەرماندە باڵاکانی حزبوڵڵای لوبنان لە هێرشە دڕندانەکەی شەوی هەینی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ زاحیەی باشوری بەیروت شەهید نەکراون و ئۆپەراسیۆنەکەی زایۆنیستەکان شکستی هێناوە./.