بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەندێک کەس تووشی کێشە دەبن لە کۆئەندامی هەرسدا، وەک ئازار دوای خواردنی هەندێک خۆراک، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی گەدە، بەکتریا، قەبزی یان سکچوون، لەم بارەیەوە پسپۆران باس لەوە دەکەن لە ئەگەری دروستبوونی کێشە لە هەرسکردندا، پێویستە بەرهەمە شیرەمەنییەکان بخۆیتەوە وەک شیر چونکە یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە.
چەندین سوودی تەندرووستی خواردنەوەی شیر بەم شێوەیە:
شیر بەرگری جەستە بەهێز دەکات.
تەندرووستی ڕیخۆڵە باشتر دەکات.
تەندرووستی ئێسک و ددان باشتر دەکات.
یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ و پەستانی خوێن.
تەندرووستی دڵ باشتر دەکات.
یارمەیدەرە لە باشترکردنی تەندرووستی پێست و قژ.
یارمەتی کەمکردنەوەی فشاری دەروونی دەدات./.