بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی، سێرگێی لاوڕۆڤ و هاکان فیدان لە پەراوێزی حەفتا و نۆیەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە سێقۆڵی کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە ئەمرۆ شەممە و لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕەوتی ئاستانە سەبارەت بە سوریا بووە.
وەزیرانی دەرەوەی هەر سێ وڵات ئیدانەی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستییان بۆ سەر سوریا کرد و بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی ناویان بردووە.
عێراقچی، لاوڕۆڤ و فیدان هەروەها تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییان لە غەززە و لوبنان ئیدانە کرد./.