بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ” جارێکی دیکە ڕژێمی زایۆنیستی بە ئامانجگرتنی گەڕەکە پڕ حەشیمەتەکان، کوشتارێکی خوێنینی خوڵقاند، ئەم ڕژێمە لە هەوڵی پەردەپۆشکردنی تاوانە دڕندانەکەی خۆی، پاساوی درۆ و بێ بنەما دەهێنێتەوە “.
باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە ” گومان لەوەدا نییە ئەمە تاوانێکی ئیدانەکراوە، پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان مەترسیدارە کە یاساکانی شەڕ دەگۆڕێت و ئەڵبەت سزای گونجاوی بۆ ئەنجامدەرانی بە دواوە دەبێت “./.