بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی ئەم بزوتنەوەیە لە هێرشە تاوانبارانەکەی ڕۆژی هەینی 27 ی ئەیلولی 2024 ی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر زاحیەی باشوری بەیروت شەهید بووە.
لە بەیاننامەکەی حزبوڵڵای لوبناندا هاتووە کە بەڕێز سەید حەسەن نەسروڵڵا پەیوەست بە کاروانی شەهیدانی سەربەرز و هەمیشە زیندووی خۆی بووە کە نزیکەی سی ساڵە سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکیان بە دەست هێناوە.
حزبوڵڵا ڕایگەیاندووە کە مامۆستای بەڕێز، ڕێبەری خۆڕاگری، خزمەتکاری چاکە، وەک شەهیدی گەورە، ڕێبەرێکی بوێر، ئیماندارێکی ژیر و دیدەوانێک پەیوەست بە کاروانی شەهیدانەوە بووە کە سی ساڵە ئەوانی بەرەو سەرکەوتنی کۆتایی ڕێبەری دەکرد.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا حزبوڵڵای لوبنان بەڵێنی بە شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا داوە کە درێژە بە تێکۆشانی خۆی لە بەرامبەر دوژمنی زایۆنیستی دەدات، وەک پشتیوانییەک لە غەززە و فەڵەستین و بەرگری لە لوبنانی پیرۆز.
حزبوڵڵای لوبنان بەرامبەر بە تێکۆشەرانی بەرەی خۆڕاگری ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە ڕێبەر و سەرکردەی شەهید، بەردەوام بە بیر و هزر و ڕێبازەکەی لە نێو ئەواندا دەمێنێتەوە./.