جام کوردی | JAMEKURDI
یەکشەممە, حوزه‌یران 8, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

ڕژێمی زایۆنیستی و تیرۆری نەسروڵڵا؛ دووبارەکردنەوەی هەڵەی ساڵی 1992

جام کوردی – سەید حەسەن نەسروڵڵا لە ماوەی 32 ساڵ سەرۆکایەتی حزبوڵڵا، ئەم بزوتنەوەی لە سەرجەم بوارەکاندا گەیاندە ئەوپەڕی توانا و پێشکەوتن و چەندین فەرماندەی گەورەی وەک شەهیدان عیماد موغنیە، مستەفا بەدرەدین و .... وەک باڵە بەهێزەکانی ئەو لەم ڕێگایەدا بوون.

ئه‌یلول 28, 2024
in ڕاپۆرت
A A
0

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، 32 ساڵ بەر لە ئێستا، 16 ی شوباتی 1992، کاتێک ئیهود باراک سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لەناکاو بڕیاریدا ئۆپەراسیۆنی ڕفاندنی سەید عەباس موسەوی ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بۆ ئۆپەراسیۆنی تیرۆری ناوبراو بگۆڕێت، لە کاتی تاوتوێکردنی ئەم بابەتە لە ژووری شەڕی ئەو ڕژێمە، هەر کەسێک بۆچوونێکی هەبوو و لەم نێوەندەدا کەسێک گرنگیی بە یەک دێڕ بۆچوونی مووشە ئارێنز وەزیری ئاسایشی ڕژێمی زایۆنیستی نەدا یان ویستی بیستنی نەبوو.

ئارێنز لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە موسەوی بکوژین یان نە؟ وتی: کوشتنی کەسێک کە نابێت ئەو بکوژی، کارەستاێکە.

چەند خولەک پاش ئەوە، کۆپتەرە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، ئۆتۆمبێلی ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، هاوسەر و منداڵە ساواکەی و پاسەوانەکەیان کردە ئامانج.

باراک کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ڕێکخست تا کاردانەوەی حزبوڵڵا پێشبینی بکرێت.

ڕۆنێن بێرگمان دەنووسێت: پێش ئەم هێرشە هیچ باسێکی جیدی لە سەر ئەوە نەبووە کە ڕەنگە دوای تیرۆرکردنی موسەوی چی ڕووبدات. کەس خۆی بە زەحمەت نەدا بپرسێت کێ جێگەی موسەوی دەگرێتەوە و ئایا ئەم جێگرەوەیە بۆ ئیسرائیل باشترە یان خەراپتر؟

ئەم پرسیارە بنچینەییە هەمان نیگەرانی بوو کە ئارێنز باسی کرد، بەڵام خواستی کوشتنی ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا نەیهێشت باراک درک بە قووڵایی کێشەکە بکات.

زایۆنیستەکان مەزەندەیان کرد کە بە کوشتنی موسەوی، سوبحی توفەیلی جارێکی دیکە دەبێتەوە ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا، بەڵام ئەوە ڕووی نەدا.

پیاوێکی تەمەن 32 ساڵ شوێنی سەید عەباس موسەوی گرتەوە کە یەکسەر بۆ ڕژێمی زایۆنیستی بوو بە کابوسێکی گەورە: سەید حەسەن نەسروڵڵا.

سەید حەسەن نەسروڵڵا کوڕی بنەماڵەیەکی چینی مامناوەندی باشوری لوبنان بوو کە لە نەجەف و قوم خوێندوویەتی و لە تەمەنێکی گەنجیدا لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا بە هۆی حەز و ئارەزووی زۆری بۆ ئیمام موسا سەدر، کە سەرۆکی شیعەکانی لوبنان بووە، بووە ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی بزوتنەوەی ئەمەل.

لە گەڵ هێرشی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باشوری لوبنان لە ساڵی ١٩٨١ کە بە شەڕی یەکەمی لوبنان ناسراوە، نەسروڵڵا و ژمارەیەک گەنجی دیکەی شیعەی لوبنان لە بزووتنەوەی ئەمەل جیابوونەوە و گرووپێکی نوێیان دامەزراند کە بە ڕێکخراوی جیهادی ئیسلامی ناسرا. ئەمانە دواتر بوونە دامەزرێنەری ئەو بزووتنەوەیە کە ناوی حزبوڵڵا بوو و بوونە ڕێکخراوێکی ناوەندی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنیستی.

نەسروڵڵا لەو بزووتنەوەیەدا گەورە بووە، بووە ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی، جێگری جێبەجێکار و دوای تیرۆرکردنی سەید عەباس موسەوی، وەک سێهەم ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا هەڵبژێردرا.

شەڕی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕی یەکەمی لوبنان، سەرکردایەتی حزبوڵڵا لە شەڕی ٣٣ ڕۆژە لە ساڵی ٢٠٠٦ و فەرماندەیی شەڕ لە گەڵ زایۆنیستەکان لە ساڵی ڕابردوودا لە دوای ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا، سێ مانشێتی گەورە بوون لە ماوەی ئەمیندارێتی گشتی نەسروڵڵا لە حزبوڵڵای لوبنان.

ڕۆژێک دوای ئۆپەراسیۆنی گەورەی زریانی ئەقسا کە گورزێکی گەورەی لە هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دا – واتە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣- حزبوڵڵا بە یەک ئامانجی سەرەکییەوە لە گەڵ ئەو ڕژێمەوە کەوتە ململانێوە: کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە.

حزبوڵڵا ئەم ستراتیژەی پەیرەو کرد بە تاکتیکی زیادکردنی هێرشەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان، بە تایبەت لە ناوچەکانی باکور، بۆ ئەوەی لانیکەم فشارەکانی سەر غەززە کەم بکاتەوە بە بەشداریکردنی بەشێک لە هێزی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرەی باکوردا.

بە پێچەوانەی ڕژێمی زایۆنیستی کە خووی دەستپێکردنی قورس و لێدانی بەپەلەی هەیە، حزبوڵڵا هێواش هێواش بەڵام بە بەردەوامی ستراتیژی خۆی فراوانتر کرد. سەرەتا هێرشی کردە سەر بنکە سنوورییەکان و بنکە سەربازی و هەواڵگرییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە مەبەستی کوێرکردنی چاوی دوژمن لە ئەگەری شەڕێکی وشکانی، لە هەمان کاتدا بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر خاڵە گرنگەکانی ناوچەکانی باکور، کە بووە هۆی ئاوارەبوونی دانیشتووانی شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان.

ئەم ئاوارەبوونە فشارێکی زۆری خستە سەر حکومەتەکەی نتانیاهۆ و خستیە دۆخێکی سەختی خەراپەوە.

حزبوڵڵای لوبنان کۆتایی هاتنی شەڕی غەززەی وەک مەرجێک بۆ کۆتایی هێنان بەم ململانێیە ڕاگەیاند. مەرجێک کە ڕژێم نە دەیەوێت و نە دەتوانێت جێبەجێی بکات.

فەرماندە و بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی شەڕی وشکانییان لە غەززە بە چەند ئامانجێکی سەرەکی دەستپێکرد، لەوانە لەناوبردنی یەکجارەکی حەماس و گۆڕینی هەیکەلی حوکمڕانی غەززە و ئازادکردنی دیلەکان بە بێ دانوستان، بەڵام تا ئەمڕۆ، نزیکەی ساڵێک دوای شەڕەکە، هیچ کام لەم ئامانجانە بەدی نەهاتوون.  ئێستا، ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی بە هەر هۆکارێک کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنێت، جگە لەوەی نەیتوانی ئامانجە ڕاگەێندراوەکانی بەدەست بهێنێت، دژی حزبوڵڵای لوبنان هێرشەکانی دەستپێکرد.

بەم شێوەیە ڕژێمی زایۆنیستی بڕیاریدا لە گەڵ حزبوڵڵاوە لە باکور بکەوێتە شەڕەوە. سەرەڕای سیاسەتەکانی پێشووی، بۆ ئەوەی حزبوڵڵا لە درێژەدان بە شەڕ پاشگەز بکاتەوە و ئاوارەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی باکور بۆ ماڵەکانی خۆیان بگەڕێنەوە.

بۆیە ئامانجی هەردوو لایەنی ململانێکان ڕوون بوو. حزبوڵڵا هەوڵدەدات بەردەوام بێت لە ناسەقامگیرکردنی ناوچە داگیرکراوەکانی باکور، بۆ ئەوەی گوشارەکان لە سەر ڕژێمی زایۆنیستی زیاد بکات. ڕژێمی زایۆنیستیش هەوڵ دەدات حزبوڵڵا پاشگەز بکاتەوە و ئاوارەکان بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێنێتەوە.

ئەگەر ئەو پرەنسیپە قبوڵ بکەین کە براوەی شەڕ ئەو لایەنەیە کە بتوانێت ئامانجە ڕاگەێندراوەکانی مسۆگەر بکات، ئەوە قبوڵ دەکەین کە براوەی گۆڕەپانەکە تا ئێستا حزبوڵڵای لوبنانە، چونکە نەک تەنیا دانیشتووانی باکوری ناوچە داگیرکراوەکان نەگەڕاونەتەوە و لە گەڵ زیادبوونی مەودای مووشەکەکانی حزبوڵڵاش ئێستا دانیشتووانی حەیفا و ناوچەکانی دیکە زیادکراون بۆ ئاوارەکانی پێشوو.

ڕژێمی زایۆنیستی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هێرشی زۆری کردووەتە سەر حزبوڵڵای لوبنان بۆ ئەوەی هێرشەکان ڕابگرێت یان لە کۆتاییدا ئەگەر ناچار بن لە شەڕێکی وشکانیدا بەشداری بکەن. تیرۆرکردنی فەرماندە باڵاکانی وەک فۆئاد شوکر و ئیبراهیم عەقیل و محەممەد حوسێن سەروەر و لە هەمووی گرنگتر سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا و هەروەها کوشتنی بەکۆمەڵی سەدان کەس لە خەڵکی لوبنان و لەناوبردنی بەشێک لە ژێرخانی باشوری بەیروت، بەشێکن لەم ستراتیژە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا، وەک ئەوەی لە ڕژێمی زایۆنیستی کەس نەیدەتوانی لە ساڵی ١٩٩٢ خەیاڵی بۆ بکات، لە ماوەی ٣٢ ساڵ سەرکردایەتیکردنی حزبوڵڵادا، ئەو بزوتنەوەی لە هەموو بوارەکاندا بەرەوپێش بردووە، فەرماندەکانی وەک عیماد موغنیە، مستەفا بەدرەدین، حەسەن ئەلقەیس و ئەوانی دیکەش لەم ڕێگایەدا پەروەردە کران و گیانی خۆیان بەخت کرد.

ئەم ڕێوشوێنانە خێراتر پەیرەو کران بە تایبەت دوای شەڕی ٣٣ ڕۆژە لە ساڵی ٢٠٠٦ کە تەیارکردنی حزبوڵڵا بە هەزاران مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە مەودای جیاوازدا یەکێک لەوانە.

هەرچەندە تیرۆرکردنی نەسروڵڵا گورزێکی گەورە بوو لە حزبوڵای لوبنان، بەڵام بە گورزێکی کردەیی نازانرێت، ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەم برینە قووڵە ناتوانێت حزبوڵڵا لەناو ببات.

نەسروڵڵا وەک خەباتگێڕ و فەرماندەیەکی چەکداری ژیاوە و لە سەردەمی خۆیدا حزبوڵڵا گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووە. ئێستا دوور نییە هەمان ڕووداوی ٣٢ ساڵ لەمەوبەر دووبارە ببێتەوە؛ واتە ڕژێمی زایۆنیستی کەسێکی کوشتووە کە نەدەبوو بیکوژێت!

هەرکەسێک جێنشینی بێت، حزبوڵڵا لە گەڵیدا دەچێتە قۆناغێکی نوێی ژیانی خۆیەوە، قۆناغێک کە ڕەنگە پێشبینییەکەی لە لایەن فەرماندە و بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی چاوپۆشی لێکرابێت./.

Tags: حزبوڵڵای لوبنانڕژێمی زایۆنیستیسەید حەسەن نەسروڵڵا
Previous Post

ڕێباز و مەکتەبی سەیدی خۆڕاگری بەردەوام دەبێت

Next Post

سەرۆکی ئەنساروڵڵا: شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا خەسارێکی گەورەیە بۆ ئومەتی ئیسلامی

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
سەرۆکی ئەنساروڵڵا: شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا خەسارێکی گەورەیە بۆ ئومەتی ئیسلامی

سەرۆکی ئەنساروڵڵا: شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا خەسارێکی گەورەیە بۆ ئومەتی ئیسلامی

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020