جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 7, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home زانست و تەندرووستی

ئەو خووانەی کە سیستەمی بەرگری لەش لاواز دەکەن

جام کوردی – سیستەمی بەرگری کار دەکات بۆ پاراستنی لەشی مرۆڤ دژی نەخۆشی و هەر تەنێکی بێگانە لە دێتە لەشی مرۆڤەوە و مانەوەی مرۆڤ پەیوەستە بە کارکردنی درووستی سیستەمی بەرگری لەشەوە.

ئه‌یلول 28, 2024
in زانست و تەندرووستی
A A
0

RelatedPosts

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن

لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەندین هۆکار هەن کە کاریگەرییان لە سەر لاوازبوون یان توانای سیستەمی بەرگری لەش هەیە، كە پێویستە زانیاریی پێویست لە سەریان بزانرێت و ڕێگری لە ڕوودانی نەخۆشییەکان بکرێت. بە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەشت، دەتوانیت ڕێگری بکەیت لە هێرشی وردە زیندووەکان وەک ڤایرۆس، کەڕوو و بەکتریا و ڕێگری لە دروستبوونی نەخۆشییەکانیان بکات.

بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش وا دەکات ئەم وردە زیندەوەرانە نەتوانن بچنە ناو لەشەوە، تەنانەت ئەگەر چوونە ناو جەستەتەوە، سیستەمی بەرگری بەهێزت دەتوانێت لەناویان ببات یان توندی نەخۆشییەکە کەم بكاتەوە. لێرەدا ئەو خووانە ڕووندەکەینەوە کە دەبنە هۆی لاوازبوونی سیستەمی بەرگری لەش، بە جۆرێک کە بە دوور خستنەوەیان لە ژیانی ڕۆژانەتدا، بتوانیت هەنگاوێکی گرنگ بنێیت بۆ پاراستنی سەلامەتی و تەندرووستیت.

ئەو هۆکارانەی کە سیستەمی بەرگری مرۆڤ لاواز دەکەن

هۆکاری جۆراوجۆر سیستەمی بەرگری لەشی مرۆڤ لاواز دەکات و لە خوارەوە ئاماژە بە ٦ دانەیان دەکەین.

کەمخەوی

نەخەوتن و پشوودانی پێویست ئەگەری توشبوونت بە نەخۆشییە درمییەکان زیاد دەکات، وەک ئەو نەخۆشییانەی کە بە هۆی ڤایرۆس، کەڕوو و بەکتریاوە درووست دەبن، هەروەها کەمخەوی پرۆسەی چاکبوونەوەی جەستەی مرۆڤ خاو دەکاتەوە. چوونکە لەش لە کاتی خەوتندا چەندین پرۆتینی پێویست بۆ سیستەمی بەرگری لەش دەردەدات. سایتۆکینەکان نموونەی ئەو پرۆتینانەی بەرگرین لە سیستەمی بەرگری مرۆڤ کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن بەرهەم دەهێنرێن و دەردەدرێن. بۆیە کەمخەوی و نەبوونی پشوویەکی پێویست دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی خانەکانی بەرگری و پرۆتینەکانی بەرگری وەک سایتۆکین و دژەتەن.

هەروەها خانەکانی بەرگری لە گەڵ تەنە نامۆكان شەڕ دەکەن و بە بەکارهێنانی ڕێگەی جۆراوجۆر لەناویان دەبەن، لەوانە بەرهەمهێنانی دژەتەن. کەواتە دەتوانین بڵێین کەمخەوی ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لەو کەسانەی کە بەدەست نەخۆشی جۆراوجۆرەوە دەناڵێنن بە كاریگەریی لە سەر پێکهاتە سەرەکییەکانی سیستەمی بەرگری لەش.

فشار و دڵەڕاوکێ

فشار و دڵەڕاوکێ یەکێکە لە کێشەکانی ئەمڕۆی مرۆڤ و زۆر کەس تووشی دڵەڕاوکێ و ئەو کێشانەی کە بەهۆیەوە دروست دەبن بوون. کێشە و نەخۆشی دەروونی و جەستەییەکان پەیوەندییەکی نزیکیان بەیەکەوە هەیە و هەریەکەیان کاریگەری ڕاستەوخۆیان لە سەر ئەویتر هەیە. لە بەر ئەم هۆکارە کۆنترۆڵکردنی دڵەڕاوکێ جگە لە باشترکردنی ئارامی دەروونی، کاریگەری لەسەر تەندرووستی جەستەش دەبێت.

فشاری دەروونی بە هۆی زیادکردنی کۆرتیزۆڵی خوێنەوە کاریگەری لە سەر کارکردنی سیستمی بەرگری مرۆڤ دەبێت. جگە لەو کاریگەرییە ڕاستەوخۆیەی کە فشاری دەروونی لە سەر لاوازکردنی سیستەمی بەرگری لەشی مرۆڤ هەیەتی، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆش کاریگەری لە سەر شێوازی خەوتن، خۆراک، باری دەروونی و چالاکیی جەستەیی دەبێت و وا دەکات مرۆڤ ئامادە بێت بۆ هەموو جۆرە نەخۆشییەک.

کەمی ڤیتامین D

ڤیتامین D جگە لە کاریگەری گرنگی لە سەر گەشەکردن و دروستبوونی ئێسک، یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش و دابەشبوونی خانەکانیش دەدات. سوودێکی زۆری ئەم ڤیتامینە دۆزراوەتەوە و پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ هەیە لە نێوان کەمبوونەوەی ئاستی ڤیتامین D لە خوێندا و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکان. کەمی ئەم ڤیتامینە بەندە بە هۆکاری جۆربەجۆرەوە، لەوانە شێوازی ژیانی کەسەکان و خۆراکەکانیان، هەروەها تیشکی خۆر یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی ڤیتامین D لە جەستەدا. هەر لە بەر ئەم هۆکارە ئەو کەسانەی بەر تیشکی خۆر ناکەون، وەک کەسانی بەساڵاچوو یان ئەوانەی كە شێوازی ژیانێکی گونجاویان نییە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی و لاوازبوونی سیستەمی بەرگری لەش زیاترە.

خۆراکی نادرووست و قەڵەوی

یەکێک لە باشترین ڕێجیمەکان بۆ پاراستنی تەندرووستی و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش بریتییە لە بەکارهێنانی زیاتری ماددە خۆراکییەکان و کەمتر بەكارهێنانی خۆراكی دەستكاریكراو. خووی خواردن کاریگەری لە سەر لەش هەیە و دەتوانێت سیستەمی بەرگری لەش بەهێز بکات یان لاوازی بکات. دەتوانیت سەوزە و میوەی زیاتر، بەرهەمی تازە و چەرەسات بخەیتە ناو خۆراکەکەتەوە بۆ ئەوەی سیستەمی بەرگری لەشت بەرز بکاتەوە. ئەمانە بڕێکی زۆر ماددەی بێتاکارۆتین، ڤیتامین A, E, C و زینکیان تێدایە کە هەموو ئەمانە پێویستن بۆ باشتر کارکردنی سیستەمی بەرگری لەش و کاریگەرن لە خۆپاراستن لە هەوکردن.

بە هۆی هەبوونی بڕێکی زۆر لە ڕیشاڵەکان، خۆراکە ڕووەکییەکان ڕێژەی چەوری لەش کەمدەکەنەوە، لە ئەنجامدا کاریگەرییەکی زۆر سودبەخشیان لە سەر لەش هەیە. خواردنی بەردەوامی خواردنە چەورەکان دەبێتە هۆی تێکچوونی هاوسەنگی بەکتریا بەسوودەکانی ناو ڕیخۆڵە و کۆئەندامی هەرس، ئەم بەکتریایانە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە سیستەمی بەرگری لەشدا، ناهاوسەنگییان دەبێتە هۆی لاوازبوونی سیستەمی بەرگری لەش. بە گوێرەی ئەو توێژینەوەیەی ئەنجامدراوە، توێژەران سەلماندوویانە قەڵەوی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییە درمییەکانی وەک ئەنفلۆنزا و هەوکردنی سییەکان زیاد دەکات.

تووتن

نیکۆتین لە جگەرە و سەرچاوەکانی دیکەدا دەبێتە هۆی لاوازکردنی سیستەمی بەرگری لەش و وا دەکات تووشی نەخۆشی جۆراوجۆر بێت. هەروەها بەکارهێنانی مادەی ماریجوانا سیستەمی بەرگری لەش سەرکوت دەکات وادەکات ناسینەوەی ئەنتیجین قورس بێت بۆ لیمفۆسایتی T. هەروەها نیکۆتین دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشە لە پێكهێنانی دژەتەن لە لایەن لیمفۆسایتی B. تەنانەت هەڵمی جگەرەی ئەلیکترۆنی زیان بە سییەکان دەگەیەنێت و سیستەمی بەرگری لەشی مرۆڤ لاواز دەکات. بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٥ ئەنجامەکانی بڵاوکراوەتەوە، جگەرەی ئەلیکترۆنی سەلامەت نییە بۆ لەش، چونکە هەڵمەکەی ڕادیکاڵی ئازاد لەخۆدەگرێت، کە وەڵامدانەوەی درووست بۆ ڤایرۆس و بەکتریا تێکدەدات و دەبێتە هۆی هەوکردنی بۆری هەناسە.

کحول

زیاد لە پێویست خواردنەوەی کحول دەبێتە هۆی لاوازبوونی سیستەمی بەرگری لەش. خواردنەوەی کحول بۆ ماوەیەکی درێژخایەن و زۆر هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان، لەوانە نەخۆشییەکانی جگەر، هەوکردنی سییەکان و زۆرێک لە شێرپەنجە. تەنانەت یەک خواردنەوەی کحولیش دەتوانێت کاریگەری لەسەر سیستەمی بەرگری لەش هەبێت و وەڵامدانەوەی کەم بکاتەوە بەرامبەر بە وردە زیندەوەرانی هۆکاری نەخۆشی.

میتابۆلیزمی سەرەکی کحول بریتییە لە ئەسیتەلدیهاید کە سیستەمی بەرگری لاواز دەکات بە هۆی توشبوونی سییەکان بە هەوکردن و هێرشکردنی ڤایرۆس و بەکتریاکان. هەروەها کحول دەبێتە هۆی تێکچوونی پرۆسەی هێرشکردنە سەر ڤایرۆس و بەکتریاکان لە لایەن خڕۆکە سپییەکانی خوێن. هەر لە بەر ئەم هۆکارە، ئەو کەسانەی کە کحول دەخۆنەوە، زیاتر تووشی هەوکردن و نەخۆشی جۆربەجۆر دەبن./.

 

Tags: سیستەمی بەرگری لەش
Previous Post

چەند چالاکییەک بۆ ڕزگاربوون لە خەمۆکی و بێزاری

Next Post

عێراقچی: هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر بەیروت تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی

RelatedPosts

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!
زانست و تەندرووستی

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

حوزه‌یران 6, 2025
چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن
زانست و تەندرووستی

چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن

حوزه‌یران 6, 2025
لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟
زانست و تەندرووستی

لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟

حوزه‌یران 4, 2025
چەندین ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی توانای مێشک
زانست و تەندرووستی

چەندین ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی توانای مێشک

حوزه‌یران 3, 2025
ئەم میوەیە وەک دەرمانخانەی لە ماڵەوە!
زانست و تەندرووستی

ئەم میوەیە وەک دەرمانخانەی لە ماڵەوە!

حوزه‌یران 3, 2025
باوکی بومەلەرزەزانی ئێران کۆچی دوایی کرد
زانست و تەندرووستی

باوکی بومەلەرزەزانی ئێران کۆچی دوایی کرد

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
عێراقچی: هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر بەیروت تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی

عێراقچی: هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر بەیروت تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020