بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەبارەت بە هێرشە دڕندانەکەی شەوی هەینی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر بەیروت، ڕایگەیاند کە ” سرووشتی ڕژێمی ساختەی زایۆنیستی لە سەر بنەمای تیرۆر و کوشتنی خەڵکی بێتاوان بە تایبەت ژنان و منداڵان دامەزراوە “.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ” شەهیدبوونی زیاتر لە 43 هەزار کەس و برینداربوونی زیاتر لە 93 هەزار کەس، هاوکات لە گەڵ ئاوارەبوونی زیاتر لە 2 ملیۆن کەس و وێرانکردنی سەدان هەزار خانوو و یەکەی نیشتەجێبوون، ژێرخانی پزیشکی و پەروەردەیی لە کەمتر لە یەک ساڵدا، ئاماژەن بۆ تاوانێک لە دژی مرۆڤایەتی، پاکتاوی نەتەوەیی و ئاوانی شەڕ کە لە بێدەنگی و بێ هەڵوێستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەو وڵاتانەی بانگەشەی مافی مرۆڤ دەکەن، ڕوویان داوە “.
ئەم دیپلۆماتکارە پلە باڵایەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ” بێهێزی یان نائامادەیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لایەنگرانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی ئەم ڕژیمە لە کەرتی غەززە بووە هۆی ئەوەی خەڵکی بێتاوانی لوبنان بکرێنە ئامانج، ئەمجارەیان لە ڕێگای گۆڕینی تەکنۆلۆژیای پەیوەندییەکانەوە بۆ کردەوەی تیرۆریستی و لە ڕێگای هێرشی ئاسمانییەوە و کوشتنی گیانی چەندین کەسی بێتاوان”.
عێراقچی وتی کە ” هێرشەکانی شەوی هەینی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچەی زاحیە لە بەیروت، تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە و تاوانێکی شەڕە و پیشان دەدات کە ئەم ڕژێمە گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەت “./.