بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامەکەی ئایەتوڵڵا سیستانیدا هاتووە کە ” بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا و کۆمەڵێک لە براکانی لە خۆڕاگری پیرۆزی لوبنان و دەیان هاووڵاتی بێ تاوانمان پێگەیشت کە لە ئاکامی تاوانێکی تیرۆریستیی ڕژێمی زایۆنیستی لە زاحیەی باشوری لوبنان بووە “.
لە درێژەی ئەو پەیامەدا هاتووە کە ” ئەم شەهیدە بەڕێزە لە دەیان ساڵی ڕابردوودا مۆدێلێکی سەرکردایەتی ناوازە بووە کە ڕۆڵێکی دیار و بەرچاوی هەبووە لە ڕزگارکردنی خاکی لوبنان و تا ئەو جێگایەی کە بتوانێت یارمەتی عێراقییەکانی دا لە ڕزگارکردنی وڵاتەکەیان لە دەستی تیرۆریستانی داعش و هەڵوێستی گەورەی لە پشتیوانیکردنی گەلی ستەملێکراوی فەڵەستین هەبوو تا ئەو ڕادەیەی ژیانی بەنرخی خۆی لە پێناودا بەخت کرد “.
ئایەتوڵڵا سیستانی سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆیان بۆ خەڵکی لوبنان و گەلانی ستەملێکراوی دیکە دەربڕی و داوای لێخۆشبوون و لێبوردنیان لە خودای گەورە و سەبوریی بۆ بنەماڵەی ئەو شەهیدە ئازیزە کردووە “./.