بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نیکۆلاس مادۆرۆ لە بەیاننامەیەکدا بە توندی ئیدانەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و تیرۆرکردنی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی حزبوڵڵای کرد و ڕایگەیاند کە گەلی فەڵەستین و لوبنان بوونەتە قوربانیی کۆمەڵکوژی و کردەوە تیرۆریستییەکانی حکومەتە مرۆڤکوژەکەی نتانیاهۆ.
مادۆرۆ ڕایگەیاند کە تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی، کردەوەکانی هیتلەر وەبیردێنێتەوە.
سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا ڕایگەیاند فەرمانی تیرۆری سەید حەسەن نەسروڵڵا لە بارەگای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرکەوە دەرکرا، ترسنۆکەکانی جیهان بێدەنگن بەڵام هیچ کەسێک ناتوانێت ئەو خەڵکەی ڕاپەڕین دەکەن بێدەنگ بکات./.