بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید قەدومی لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند کە دوژمن وا دەزانێت بە تیرۆری سەرکردەکانی خۆڕاگری دەتوانێت بەرەی خۆڕاگری لە ناو ببات، لە کاتێکدا کە خۆڕاگری بە هێز و سەرکردەی نوێ درێژە بە خەبات و چالاکییەکانی دەدات و بەرەو ئازادی مرۆڤایەتی و بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنیستی دەڕوات.
ناوبراو شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵای بە مرۆڤێکی بەشەرەف و تێکۆشەر ناو برد و وتی کە بەڕێزیان لە پێناو بەرگری لە خەڵکی زوڵملێکراوی غەززە و لوبنان خەبات و بەرگریی دەکرد، شەهیدبوون پیرۆزی بێت، ئەگەرچی لەدەستدانی وەها کەسایەتییەک جێی خەم و داخێکی گەورەیە.
نوێنەری حەماس لە تاران وتی کە لایەنگرانی شەهید نەسروڵڵا و بەرەی خۆڕاگری لە ناوچەکە درێژە بە ڕێبازی ئەم شەهیدە پلە بەرزە دەدەن.
قەدومی وتی کە لایەنگرانی سەید حەسەن نەسروڵڵا و بەرەی خۆڕاگری لە ناوچەکە درێژە بە ڕێبازەکەی دەدەن و دوژمن لەو خەون و خەیاڵدایە کە وا دەزانێت بە شەهیدکردنی سەرکردە و فەرماندەکان کۆتایی بە خۆڕاگری لە ناوچەکە بێنێت.
نوێنەری حەماس لە تاران وتی کە پێشتریش سەرکردەکانی خۆڕاگری لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کراون بەڵام خۆڕاگری بەهێزتر بەردەوام بووە و جیلی نوێی سەرکردەکانی خۆڕاگریش بە هەوڵ و هێزی زیاترەوە دەرێژە بەم ڕێبازە دەدەن.
قەدومی وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی دوژمنی مرۆڤایەتی و ئاسایشی جیهانە و خۆڕاگری بووەتە کەلتورێک لە ناوچەکە./.