بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە کە ” به نيگهرانييهكى زۆره‌وه له پێشهاته سه‌ربازييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى سه‌يد حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌ميندارى گشتي حزبوڵڵاى لوبنان و ياوهرانى دهڕوانين. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين “.
سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە ” ئەم پێشهاتانه مەترسییەکی جیدی لە سەر ئاسایش و سەقامگیريی ناوچەکە درووست دەکەن. هۆشداری دەدەین کە بەردەوامي ئه‌م دۆخه تەنیا کارەسات و ماڵوێراني زیاتری بۆ هه‌موو لايه‌ك به بێ جياوازى لێدەکەوێتەوە. بۆیە داوا لە هەمووان دەكه‌ين به دانايى و دانبه‌خۆداگرتن، ڕێگا له تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیری ناوچەکە بپارێزن “./.