بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی ڕایگەیاند کە شەهیدبوونی فەرماندەی گەورەی خۆڕاگری ئەگەرچی خەسارێکی گەورەیە بەڵام نابێتە بەربەست لە بەردەم خۆڕاگری و وەک چۆن شەهیدبوونی سەید عەباس موسەوی ئەمینداری پێشووتری حزبوڵڵای لوبنان بووە هۆی گەشە و بەهێزبوونی ئەم بزوتنەوەیە، دڵنیام کە شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵاش دەبێتە هۆی بەهێزبوونی زیاتری حزبوڵڵا لە سەرجەم بوارەکاندا.
ناوبراو وتی: بەم تیرۆرەی ڕژێمی زایۆنیستی و بە تاوانەکانی لە غەززە و لوبنان، بە دڵنیاییەوە کە هیچ داهاتوویەکی لە ناوچەکەدا نابێت و بە هیچ شێوازێک ئاسایش و سەقامگیریی نابێت، ئەم تیرۆرە دەتوانێت ڕەوتی لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستی خێراتر بکات.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: هەڵوێستی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەکاندا ڕاگەێندراوە و لە ڕوانگەی ئێمەوە ئەمریکا هاوبەشی ئەم تاوانەیە و ناتوانێت خۆی لەم تیرۆرە بێبەری بکات، بە دڵنیاییەوە خوێنی شەهیدانی ئەم ڕووداوە بە فیڕۆ ناچێت و کۆماری ئیسلامی ئێران وەک پشتیوانی گەل و حکومەتی لوبنان دەمێنێتەوە./.