بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە لوبنان لە پەیامێکدا سەبارەت بە شەهیدبوونی لیوا نیلفروشان، ڕایگەیاندووە کە ئەم فەرماندە ئازا و بوێرە لە گەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان و ئەندامانی دیکەی خۆڕاگریی ئیسلامی لوبنان لە شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی و بەرگری لە خەڵکی غەززە شەهید بووە.
لە بەیاننامەیەکی باڵیۆزخانەی ئێران لە لوبناندا هاتووە کە شەهیدبوونی فەرماندە نیلفروشان هێمای پەیوەندی خوێنی و ستراتیژیی نێوان گەلانی ئێران و لوبنانە و ئەم پەیوەندییە بەرەی خۆڕاگری لە بەرامبەر هەڕەشەکان و ئەو پیلانانەی کە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیان بە ئامانج گرتووە، یەکگرتوو دەکات.
ڕاشیگەیاندووە کە بوونی بەردەوامی هێزەکانی خۆڕاگریی ئێران لە گەڵ برایانی لوبنانی لە خەباتی دژ بە زایۆنیستەکان، پیشاندەری پابەندبوونی ئێرانە بە پشتیوانی لە بەرەی خۆڕاگری و بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانی ناوچەکە./.