بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوهراب کەمەری بەڕێوەبەری گشتی گومرکی پارێزگای ئیلام ڕایگەیاندووە کە 167 هەزار و 47 تەن بەرهەمی جۆربەجۆری کشتووکاڵی بە بەهای 68 ملیۆن و 922 هەزار و 569 دۆلار لە ماوەی شەش مانگەی یەکەمی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاوی لە ڕێگای سنوری مێهرانەوە هەناردەی عێراق کراوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە شوتی، خەیار، تەماتە، سێو و پرتەقاڵ لە ڕیزی ئەو بەرهەمانەدا بوون کە زیاترین هەناردەیان بۆ عێراق هەبووە.
کەمەری ڕایگەیاندووە کە هەر لەم ماوەیەدا 765 ملیۆن و 409 هەزار و 379 دۆلار جۆرەکانی کاڵا لە سنوری نێودەوڵەتی مێهرانەوە هەناردەی عێراق و وڵاتانی دیکە کراوە.
بەڕێوەبەری گشتی گومرکی پارێزگای ئیلام ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕێژەیە کاڵا بە کێشی یەک ملیۆن و 348 هەزار و 379 تەن لە ڕێگای سنوری مێهرانەوە هەناردە کراوە./.