بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر ئەبوشەریف سەبارەت بە تیرۆرکردنی ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە، وتی: شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی عەرەبی – ئیسلامی بوو و ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرەوپێشچوونی پرۆژەی ئیسلامی بە تایبەت لە بەشی عەرەبیدا هەبوو و سەرەڕای لەدەستدانی ئەم کەسایەتییە گەورەیە، خۆڕاگری نەک تەنیا لاواز نابێت، بەڵکوو بە ئیرادەیەکی بەهێزترەوە بەردەوام دەبێت.
ناوبراو وتی کە شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا بە بوێری و ئازایەتییەوە خۆڕاگریی لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی و لایەنگرانی سەرکردایەتی دەکرد.
نوێنەری جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە تاران وتی کە پرۆژەی ئیسلامی کە شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانی بوو، تا گەیشتن بە سەرکەوتنی کۆتایی بەردەوام دەبێت.
ئەبوشەریف وتی کە خۆڕاگری بەم پیلانانە لاواز نابێت و بە ئیرادەیەکی بەهێزترەوە درێژە بە ڕێبازەکەی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا دەدات./.