بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم لە وتارێکدا بە بۆنەی ڕووداوەکانی لوبنان و تیرۆری شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا، وتی: ئێمە برایەک، باوکێک، سەرکردەیەک، بەڕێز سەید حەسەن نەسروڵڵامان لە دەست داوە کە تا ساتی شەهیدبوونی لە گۆڕەپانەکەدا مایەوە.
ناوبراو وتی: شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا گرنگییان بە قودسی پیرۆز لە چوارچێوەی یەکگرتوویی عەرەبی و ئیسلامی دەدا، سەید حەسەن نەسروڵڵا سەرکردەی بەرەی تێکۆشان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی بوو.
شێخ نەعیم قاسم وتی: ڕێبازی خۆڕاگری و سەید حەسەن نەسروڵڵا بەردەوامە و حزبوڵڵا لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانی خەبات دەکات.
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: پشتیوانیکردنی غەززە لە لایەن خۆڕاگری لوبنانەوە بەردەوام دەبێت.
وتیشی کە خۆڕاگری لوبنان وەڵامی تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی دەداتەوە./.