بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عیماد ئەحمەد بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە چوارچێوەی سیاسەتی بنەڕەتیی مام جەلال داوای ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە دەکات.
ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە ئایا ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە عێراقیش دەگرێتەوە؟ وتی: هەندێک لایەن هەوڵی ئاڵۆزی و هەندێک لایەنی دیکە هەوڵی ئاشتی دەدەن و ئێمە هیوادارین ئاشتی بە سەر ناوچەکەدا زاڵ بێت./.