بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ئاماری منداڵانی شەهیدبووی ئەم ناوچەیەی لە پاش 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە 17 هەزار منداڵی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کراون و زیاتر لە 26 هەزار منداڵیش باوک و دایکیان لە دەست داوە.
ئیسماعیل سەوابتە بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە بە ئاژانسی ئەنادۆڵی ڕاگەیاندووە کە زیاتر لە 26 هەزار منداڵی غەززە بە بێ باوک یان دایک یان تەنانەت هەر دووی ئەوان ژیان بە سەر دەبەن.
ڕاشیگەیاندووە کە لە نێو منداڵانی شەهیدی غەززە، 171 منداڵی تەمەن کەمتر لە یەک ساڵ هەبووە./.