بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو ڕێوڕەسمە بە ئامادەبوونی نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی وەک یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان، کەسایەتییە ئایینییەکان، ژووری بازرگانی و یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی کوردستان، مامۆستایانی زانکۆ و خوێندنگە ئایینییەکان، پارێزگار و جێگری پارێزگاری هەڵەبجە و ….. لە بینای کۆنسووڵخانەی ئێران لە سلێمانی بەڕێوەچوو و ئامادەبووان بێزاریی خۆیان لە کردەوە تیرۆریستییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و لوبنان دەربڕی و هاوخەمی خۆیانیش بۆ شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا بە گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند./.