بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە کۆمەڵکوژی دەکات و تاوانێکی نوێی لە لوبنانیش دەستپێکردووە و هەوڵی پەلکێشکردنی ئەم شەڕەش بۆ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە دەدات.
ناوبراو وتی: بنیامین نتانیاهۆ وەک غەززە و لوبنان، هەوڵ دەدات ئەم شەڕە بباتە ناوچەکانی دیکە و ئەگەر بێدەنگ بین ڕەنگە هێرش بکاتە سەر تورکیاش.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئێمە ڕوبەڕوی ڕژێمێک نەبووینەتەوە کە پابەندی یاسای نێودەوڵەتی بێت، بەڵکوو ڕوبەڕوی کۆمەڵە کەسانێکی بکوژ بووینەتەوە کە خۆراکیان بووەتە خوێن و داگیرکاری.
ڕاشیگەیاند کە دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕەنگە بگاتە تورکیاش و ئێمە بە هەموو هێزێکەوە لە بەرامبەر ئەم تیرۆریزمە حکومییە دەوەستین./.