بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێرشەکەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ڕێگای مووشەکی هایپەرسۆنیکی فەتاحەوە بووە و سێ بنکەی سەرەکی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنیستی بە ناوەکانی نواتیم، هاتزریم و تەل نوف لە نزیک تەل ئەبیب کردووەتە ئامانج.
بنکەی ئاسمانیی نەواتیم شوێنی مانەوەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف 35 و لەم هێرشەدا کراوەتە ئامانج.
بنکەی ئاسمانیی هاتزریم شوێنی مانەوەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف 15 و هەمان بنکەیە کە لەوێوە پلانی تیرۆرەکەی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا جێبەجێ کرا./.