بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامانجی سەردانەکەی دکتۆر مەسعود پزیشکیان، کۆبوونەوە لە گەڵ میری قەتەر و بەشداری لە دانیشتنی لوتکەی کۆڕبەندی وتووێژی هاوکاری ئاسیایە.
پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر هەروەها کۆبوونەوەی شاندە باڵاکانی هەر دوو وڵات بەڕێوە دەبەن و چەندین ڕێکەوتنی هاوکاری هاوبەش واژۆ دەکەن.
بڕیارە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی دووەمی سەردانەکەی لە نۆزدەیەمین کۆڕبەندی وتوویژی هاوکاری ئاسیا وتارێکی هەبێت و ڕەنگە لە گەڵ چەندین بەرپرسی باڵای وڵاتانی بەشداریش کۆببێتەوە./.