بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە حوکمێکدا محەممەد ڕەزا ڕەئوف شەیبانیی وەک نێردەی تایبەت بۆ کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیا دەستنیشان کرد.
محەممەد ڕەزا ڕەئوف شەیبانی پێشتر وەک جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری عەرەبی و ئەفریقی چالاکی کردووە.
ناوبراو هەروەها پێشتر باڵیۆزی ئێران لە وڵاتانی وەک لوبنان، سوریا و تونس بووە./.