بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە بڕیاری سەید عەباس عێراقچی، ئیسماعیل بەقایی کرایە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئیسماعیل بەقایی بووەتە جێگرەوەی ناسر کەنعانی وتەبێژی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئێران.
بەقایی پێشتر باڵیۆز و نوێنەری ئێران لە نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، بەرپرسی فەرمانگەی یاسایی وەزارەتی دەرەوە و نوێنەری ئێران لە کۆمیتەی یاسایی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک بووە./.