بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق محەممەد باقری سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی شەوی سێ شەممەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی کە بە ئۆپەراسیۆنی ” بەڵێنی ڕاستگۆیانەی 2 ” ناسراوە، وتی: هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسداران بە ئۆپەراسیۆنێکی بوێرانە و قارەمانانە، تۆڵەی بەشێکی زۆری تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی کردەوە، لە بەر ئەوەی کە دوو مانگی ڕابردوو، دوو مانگی زۆر سەخت بۆ گەلی ئێران و بەرەی خۆڕاگری بوو.
ناوبراو وتی: لە کاتی تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە تاران، لە سەر داوای بەردەوامی ئەمریکییەکان و ئەورووپییەکان سەبارەت بەوەی کە ئێوە دانبەخۆتاندا بگرن و پشوودرێژ بن، ئێمە دوو مانگی سەختمان تێپەڕ کرد بەڵام ڕژێمی زایۆنیستی بە پشتیوانی ئەمریکا تاوانەکانی زیاتر کرد و لە لوبنانیش کۆمەڵکوژییەکی خستەڕێ و تەنانەت شەهیدان سەید حەسەن نەسروڵڵا و نیلفرۆشانی تیرۆر کرد کە تاوانی زۆر گەورە بووە.
سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: چیدی دۆخەکە قبووڵکراو نەبوو و هەر بۆیە سوپای پاسداران بە ئۆپەراسیۆنە پڕبایەخە مووشەکییەکەی خۆی چەندین بنکەی سەربازی گرنگی لە ڕژێمی زایۆنیستی کردە ئامانج.
باقری وتی: تەنانەت بەم هەموو تاوانەی ڕژێمی زایۆنیستییەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەچاوی یاساکانی کرد و تەنیا بنکە سەربازییەکان کرانە ئامانج./.