بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: هەنگاوەکەی ئێران لە پێناو بەرگەری ڕەوا و بە پێی مادەی 51 ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە و تەنیا ئەو بنکە سەربازی و ئەمنییانەی کە بەرپرسی کۆمەڵکوژیی غەززە و لوبنانن، کراونەتە ئامانج.
ناوبراو وتی: هێرشە مووشەکییەکە پاش دوو مانگ دانبەخۆداگرتن و پشوودرێژی ئێمە بە ئامانجی گەیشتن بە ئاگربەستی غەززە بووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەنگاوەکەی ئێمە کۆتایی هاتووە، مەگەر ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنیستی بیەوێت کاردانەوەی زیاترمان ببینێت.
عێراقچی وتی: ئەوانەی لایەنگری لە ڕژێمی زایۆنیستی دەکەن، لە ئێستادا بەرپرسیارێتی زیاتریان بۆ ڕاگرتنی شەڕەنگێزانی تەل ئەبیب، لە جێی دەستێوەردانی هەڵە و گەمژانە، هەیە./.