بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان پێش دەستپێکی سەردانەکەی بۆ قەتەر وتی کە لە گەڵ بەرپرسانی قەتەر سەبارەت بە پەیوەندییە ئابوری و کەلتوری و کۆمەڵایەتییەکان دانوستان دەکەین و چەندین ڕێکەوتنیش لەم بوارانەدا واژۆ دەکەین.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و چۆنیەتی هاوکاری وڵاتانی ئیسلام لەم قۆناغەدا وتووێژ دەکەین.
پزیشکیان سەبارەت بە ڕژێمی زایۆنیستیش وتی کە ئەگەر واز لە تاوانکاری نەهێنێت ڕوبەڕوی کاردانەوەی توندتر دەبێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی بەشداری لە کۆڕبەندی وتووێژی هاوکاری ئاسیا و لە سەر بانگهێشتی فەرمی میری قەتەر، سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە./.