بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی ” الصباح ” وەک ڕۆژنامەی فەرمی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 2 ی تشرینی یەکەمی 2024 بە ناونیشانی ” صواریخ ایران تحرق الکیان ” ڕایگەیاندووە کە مووشەکەکانی ئێران ئاگری لە ڕژێمی زایۆنیستی بەردا.
لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی سەباحی عێراقیدا هاتووە کە تەنیا لە ماوەی یەک کاتژمێردا سەدان مووشەکی بالستی ئێران، پێگە گرنگەکانی ڕژێمی زایۆنیستییان لە ناوچە داگیرکراوەکان کردە ئامانج تا کۆتایی بە بانگەشەکانی ئەو ڕژێمە سەبارەت بە سیستەمی بەرگری گومەزەی ئاسنین بێنن.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە وەڵامەکەی ئێران یەک کاتژمێر بووە و لە سەدا 90 ی ئامانجەکانی پێکاوە، بە تایبەت ئەو فڕۆکەخانەی کە لەوێوە سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان شەهید کرا./.