بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وتی: ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بداتەوە، وەڵامی ئێمە بەهێزتر و کاریگەرتر دەبێت و ژێرخانە ئابورییەکانی ئەو ڕژێمە دەکرێنە ئامانج.
ناوبراو وتی: لە هێرشەکەی شەوی سێ شەممە تەنیا بنکە سەربازی و ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کرانە ئامانج.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بە پێچەوانەی زایۆنیستەکان، ئێران هێرشی نەکردووەتە سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون و تەنیا شوێنە سەربازییەکان کراونەتە ئامانج.
وتیشی کە پاش هێرشەکە لە ڕێگای سویسراوە پەیامێکی هۆشدار دراوەتە ئەمریکییەکان کە ئەمە بەرگری لەخۆ بووە و ئەو وڵاتە هیچ دەستێوەردانێکی نەبێت./.