بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی ئەلغەدی ئەردەن لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە هێرشە مووشەکییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیستی، مووشەکی فەتاح ی وەک کارتێکی بەهێز و یەکەم مووشەکی بالستی سەروی دەنگی ئێران ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەم مووشەکە پێکهاتەی دەسەڵاتی نیشتمانی ئێرانی بەهێزتر کردووە.
ئەلغەد ڕایگەیاندووە کە بەکارهێنانی مووشەکی بالستی فەتاح لە لایەن ئێرانەوە تەنیا چەند ڕۆژ پاش هەڕەشەکانی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بووە کە ڕایگەیاندبوو تەل ئەبیب هەموو کات ئێران و دوژمنەکانی تووشی سەرسوڕمان دەکات.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئێران بە فەرمی چووەتە ناو یانەی وڵاتانی خاوەن مووشەکی هایپەرسۆنیک و لە پاش وڵاتانی ڕووسیا، ئەمریکا و چین لە پلەی چوارەمی جیهاندایە./.