بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی پەروەردەی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاندووە کە دوژمنی زایۆنیستی 650 هەزار خوێندکار و سەدان هەزار خوێندکاری زانکۆ و 35 هەزار منداڵی فەڵەستینیی لە داینگەکانی ئەم ناوچەیە لە ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا لە خوێندن بێبەش کردووە.
وەزارەتی پەروەردەی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاندووە کە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە تا ئێستا زیاتر لە 11 هەزار و 600 خوێندکاری فەڵەستینی و 750 مامۆستا و فەرمانبەری کەرتی پەروەردە شەهید کراون و دەیان هەزار خوێندکاریش بریندار، کەمئەندام و تووشی شۆکی دەروونی بوون.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە 1100 خوێندکاری زانکۆ و 130 مامۆستای زانکۆش لەم یەک ساڵەدا شەهید کراون و هەزاران خوێندکاری دیکەی زانکۆکانیش بریندار بوون.
هەروەها لە سەدا 93 ی خوێندنگەکانی غەززەش ڕووخاون یان زیانیان پێگەیشتووە و 130 زانکۆ و کۆلێژیش بە تەواوی ڕووخاون./.