بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی پرسیارێکی میدیا ئەمریکییەکان سەبارەت بە کەناڵەکانی پەیوەندی لە نێوان تاران و واشنتن و ئەگەری وەڵامدانەوەی هەر هەڵەیەکی دیکەی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕایگەیاند: تەنیا کەناڵی پەیوەندی نێوان ئێران و ئەمریکا، باڵیۆزخانەی سویسرایە لە تاران وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.
نوێنەرایەتی ئێران جەختی لەوە کردووەتەوە کە وەڵامی ئێران بۆ ئەو لایەنە دەبێت کە دەسدرێژی بکاتە سەر خاکەکەی، بەڵام ئەگەر وڵاتێک هاوکاری ڕژێمی زایۆنیستی بکات، هاوبەشی تاوانە و دەبێتە ئامانجێکی ڕەوا.
نوێنەرایەتی ئێران هۆشدارییداوە کە وڵاتانی دیکە خۆیان لە ململانێی نێوان ئەم وڵاتە و ڕژێمی زایۆنیستی بە دوور بگرن./.