بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن عەکیلی سەرۆکی دەستەی گومرکی عێراق ڕایگەیاند کە داهاتی گومرکی ئەم وڵاتە لە ساڵی 2022، 807 ملیار دینار بووە کە لە ساڵی 2023 لە سەدا 28 بەرزبوونەوەی هەبووە و گەیشتە یەک ترلیۆن و 33 ملیار دینار.
ناوبراو ڕایگەیاند کە داهاتی گومرکی عێراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی تەمموز گەیشتووەتە یەک ترلیۆن و 145 ملیار دینار.
عەکیلی ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕێژەیە لە داهاتی گومرک هێشتا کەمترە لە ئاستی خوازراو و چاوەڕوان دەکرێت داهاتەکە تا کۆتایی ئەمساڵ بگاتە 2 ترلیۆن دینار./.